وەزارەتی خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی هەرێم ڕایگەیاند، کارکردن لەسەر ئەنجامەکانی دەرچوانی دوانزەی ئامادەیی بۆ وەرگرتنیان لەزانکۆو پەیمانگەکان بەردەوامەو دەڵێت، وەزارەت لەکاتی تەواوبونی پرۆسەکە هەمولایەک لەسەر کاتی ڕاگەیاندنی ئەنجامی زانکۆلاین ئاگاداردەکاتەوە.
عەباس ئەکرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەو، تائێستا کارکرن لەسەر ئەنجامەکانی دەرچوانی 12ـی ئامادەیی بۆ وەرگرتنیان لەزانکۆو پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوامەو کاتی ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان دیارینەکراون.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەکاتی تەواوبونی پرۆسەکە هەمولایەک لەسەر کاتی ڕاگەیاندنی ئەنجامی زانکۆلاین ئاگاداردەکەینەوە، بۆیە هەر هەواڵێک بەناوی سەرچاوەیەک لە وەزارەتی خوێندنی باڵا کە بڵاودەکرێتەوە لەبارەی ڕاگەیاندنی ئەنجامی زانکۆلاین دورە لەڕاستییەوە.
عەباس ئەکرەم باسی لەوەشكرد، داوا لەدەرچوان دەکەن بۆ وەرگرتنی هەواڵی راست لەبارەی کاتی ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان چاویان لەسەر ماڵپەڕو پەیجی فەرمی وەزارەتی خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی بێت.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.
