خوێندراوەتەوە: (1.2K)

دوای هەواڵێکی لەبارەی هێرشی دوو چەکدار بۆ سەر بۆ سەر بنکەی پۆلیسی چوارچرا لەسلێمانی، دەزگای ئاسایشی هەرێم ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، ئەو دوو چەکدارە دەستگیرکران.

دەزگای ئاسایشی هەرێم لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢٠٢٥/٩/٢٣ لەگەڕەکی چوارچرای شاری سلێمانی، دوو چەکدار هەڵدەکوتنە
سەربنکەی پۆلیسی چوارچرا، دوای ڕووبەڕوبونەوەی چەکداری لەگەڵ پاسەوانەکانی ئەو بنکەیە
توانرا هەردوو چەکدارەکە دەستگیربکرێن لەلایەن هێزەکانی پۆلیس، کارمەندێکی پۆلیس لەڕووداوەکەدا
برینداربوو.

ئەوەشیخستەڕوو، لەسەر ئەم ڕووداوە دەستبەجێ هێزەکانی
ئاسایش بەمەبەستی هاوکاریکردنی هێزەکانی پۆلیس دەگەنە شوێنی ڕووداوەکە و دوای ئەنجامدانی
لێکۆڵینەوەی سەرەتایی لەگەڵ تۆمەتباران دانیان بەوەداناوە کە هەڵگری بیری توندڕەوین.

دەزگای ئاسایشی هەرێم باسی لەوەشکرد، لەئێستادا هەردوو تۆمەتبار
بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ئێوارەی ئەمڕۆ وەک یەکەم دەزگای میدیایی هەواڵی هێرشەکەی سەر بنکەی پۆلیسی چوارچرای بڵاوکردەوە.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 85 Today: 381 📊 Click Here