خوێندراوەتەوە: (1.6K)

په‌یام

ئەمڕۆ ڕۆژنامەنووس (وریا عبدالخالق) له شاری سلێمانی دەستگیر کرا، به‌شێك له هاوڕێكانی و هه‌روه‌ها گرووپی ڕا له چه‌مچه‌ماڵ ده‌ڵێن، له‌سه‌ر سكاڵایه‌كی مه‌لا یاسین خاوەنی گروپی کۆمپانیاکانی بەڕێز ده‌ستگیركراوه.

گرووپی ڕا له چه‌مچه‌ماڵ راگهیهنراوێكیان له‌سه‌ر ده‌ستگیركردنی رۆژنامه‌نووسه‌كه به‌ناونیشانی “تا خاوەن ماڵ دزی گرت بۆ خۆی دز خاوەن ماڵی گرت” بڵاو كردوه‌ته‌وه و رایانگه‌یاندووه، لەسەر سکاڵای خاوەنی گروپی کۆمپانیاکانی بەڕێز دەست بەسەر کراوه و، لێرەوە ڕایدەگەیەنین ئەمە کارێکی ناڕەوا و قبوڵ نەکراوە، لەکاتێکدا ئێمە چاوەڕوانی ئەوە بووین ئەوانەی هۆکاری سەرەکی لافاوەکەی چەمچەماڵ بون، و بونە هۆکاری کەوتنەوەی قوربانی لێپێچینەوەیان لەگەڵ بکرێ و زیندانی بکرێن، بەڵام بە پێچەوانەوە بەڕێز ئەندازیار و ڕۆژنامەوانی بەتوانا : وریا عبدالخالق زیندانی کرا،

گرووپی را ده‌شڵێن، بۆیە ئێمە لێرەوە ڕایدەگەیەنین کە وەڵام و پەڕچە کرداری توندمان دەبێت بەرپرسیارێتی کردارەکانیشمان لەئەستۆی ئەوانەیە کە هۆکاری لافاوەکەی چەمچەماڵ و زیندانی کردنی ئەندازیار (ووریا عبدالخالق )ن . وریا عبدالخالق، جگە لەوەی ڕۆژنامەنووسە، هاوکات وتەبێژی بۆردی جاودێریی هاوکاری زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵە کە لایەن جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێم دروستکراوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 63 Today: 509 📊 Click Here