خوێندراوەتەوە: (1.5K)

سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی
هەرێمی كوردستان زانیاری نوێ لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان
ئاشکرادەکات و دەڵێت،” بڕیارە کاتژمێری ٦ ـی سەر لەبەیانی ڕۆژی شەممە دەست بەهەناردەکردنەوەی
نەوت دەکرێت “.

ئامانج رەحیم، سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،” بەهیوام ئەم ڕێکەوتنامە
سێ قۆڵییە ببێتە مایەی سەقامگیریی لە خەرجکردنی موچە وشایستەکانی هەرێم وکۆتایی هاتنی
نەهامەتی وچاوەڕوانیی مووچەخۆرانی هەرێم بۆ وەرگرتنی شایستەکانی خۆیان لە کاتی خۆی،
کە دەبوو هەر لە سەرەتاوە مووچە بەدوور بێت لەم ناکۆکیانە “.

ئەوەشیخستەڕوو،” ڕێکەوتننامەکە لە شەش ماددەی سەرەکی
و پێشەکیەک پێکهاتووە و لە لایەن وەزارەتی نەوتی عێراق و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان
وکۆمپانیای نەوتییەکان واژووکراوە و ماف و شایستە و پابەندییەکانی هەر سێ لایەنی تێدا
دەستنیشانکراوە “.

سکرتێری ئەنجومەنی
وەزیران دەڵێت،” وا بڕیارە کاتژمێری ٦ ـی سەر لەبەیانی ڕۆژی شەممە،
ڕێکەوتی ٢٧ـی ئەیلولی ٢٠٢٥ نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگای بۆری نەوتی هەرێم – جەیهان
وجارێکی دیکە بگاتەوە بازاڕی جیهانیی و لە لایەن کۆمپانیای سۆمۆوە بە بازاڕ بکرێت و
داهاتەکەی بگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی فیدڕاڵیی بەغدا سەرەڕای پێدانی مانگانەی بەشی گەنجینەی
فیدڕاڵیی لە داهاتە نانەوتییەکانی هەرێم “.

بەپێی راگەیەنراوەکە، بەم جۆرە هەرێم بەشدار دەبێت لە زیادکردنی
داهاتی گەنجینەی فیدڕاڵیی عێراق و جارێکی دیکە لە بوودجەی گشتی عێراقەوە تەرخان دەکرێتەوە
بۆ دابینکردنی مووچە و شایستەکانی هەرێم.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامهگهری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمهڵێك میدیاكاری سهربهخۆ هێنراوهته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وهك ههر كارێكی تری رۆژنامهوانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گهیاندنی ههواڵو زانیارییه بهخوێنهرانی بهشێوهیهكی خێراو گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 126 Today: 341 📊 Click Here