خوێندراوەتەوە: (1.3K)

بەهۆی یاسای لێبوردنی گشتییەوە مانگی ڕابردوو لە عێراق زیاتر لە 35 هەزار زیندانی ئازاد كراون و 144 هەزار كەسیش فەرمانی دەستگیركردنیان هەڵوەشاوەتەوە. ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق ئامارێكی نوێی لەبارەی هەمواركردنی یاسای لێبوردنی گشتی بڵاو كردەوە و ڕایگەیاند: كۆی ئەو كەسانەی بەپێی یاسای لێبوردنی گشتی لە زیندان و گرتووخانە و چاكسازییەكان ئازاد كراون گەیشتووەتە 35 هەزار و 203 كەس. ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق ڕأشیگەیاندووە: ژمارەی ئەو كەسانەی تۆمەتبارن و بە بێ ئامادەبوونی خۆیان فەرمانی دەستگیركردن یان بانگهێشتكردنیان بۆ دەرچووە بەڵام یاسای لێبوردنی گشتی دەیان گرێتەوە، گەیشتووەتە 143 هەزار و 924 كەس.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 33 Today: 230 📊 Click Here