خوێندراوەتەوە: (1.6K)

پەرلەمانتارێکی هاوپەیمانییەکەى سوودانى دەڵێت، تا ئێستا نووری مالیکی تاکە کاندیدی شیعەکانە بۆ سەرۆکوەزیران، هەر جۆرە گۆڕانێکیش بێتە دی، ئەوە سوودانى تاکە جێگرەوەیە. ئەحمەد فەتلاوی، ئەندامى پەرلەمانى عێراق لە هاوپەیمانیى ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان کە لەلایەن محەمەد شیاع سوودانییەوە سەرۆکایەتی دەکرێت، ڕایگەیاندووە: فراکسیۆنەکەیان پابەندە بە کاندیدکردنی نووری مالیکی بۆ سەرۆکایەتیکردنی حکومەتی داهاتوو، ئەمەش لە چوارچێوەى ڕوانینی فراکسیۆنەکەیاندایە بۆ گرنگیى پاراستنی سەقامگیری لە قۆناغى داهاتوودا. ئەحمەد فەتلاوی دەڵێت: دیدگەى سیاسیى لەناوخۆى چوارچێوەى هەماهەنگی ڕوونە، نووری مالیکی کاندیدی فەرمییە، لە ئەگەری هاتنەپێشەوەى هەر گۆڕانکارییەکدا، ئەوا هیچ بژاردەیەکی دیکە نییە جگە لە محەمەد شیاع سوودانى. ئەو پەرلەمانتارە ڕاشیگەیاندووە: سوودانى کەسێکی پەسەندکراوە و لەلایەن زۆرینەی هێزەکانى چوارچێوەى هەماهەنگییەوە پشتیوانى دەکرێـت. ئەم لێدوانە لە دۆخێکدایە، شیعەکانى عێراق نووری مالیکییان بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران کاندید کردووە بەڵام ئەمریکا بە فەرمی و لەسەر ئاستی دۆناڵد ترەمپ ئەم بژاردەیەی ڕەت کردووەتەوە و هۆشداریى ئەوەى داوە، ئەگەر مالیکی ببێتە سەرۆکوەزیران، هاوبەشیان لەگەڵ عێراق کۆتایى پێ دەهێنن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 83 Today: 301 📊 Click Here