خوێندراوەتەوە: (1.3K)

سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند”لەدوای ڕێککەوتنی سێ قۆڵی بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان هەرکاتێک هەرێم هەموو داهاتەکانی ڕادەستکرد بەشە بودجەو موچەی خۆی پێدەدرێت”.

محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراقی لەچاوپێكەوتنێكدا بۆ ماڵپەڕی چاتم هاوسی بەریتانی ڕایگەیاند”هەموان براوەن لەرێککەوتنی نەوت کە رێگە خۆشدەکات بۆ دەرکردنی یاسای نەوت و غازو چارەسەربونی سەرجەم گرفتەكان”، جەختیشی كردەوە،” هەر کاتێک حکومەتی هەرێم پابەند بێت بەرادەستکردنی تەواوی داهاتی نەوتی و نانەوتی، حکومەتی عێراق هەموو شایستە داراییەکانی پێدەدات بەپێی یاسای بودجە”.

سەرۆک وەزیرانی عێراق وتیشی، ناکرێت پارێزگایەک پابەند بێت بەڕادەستکردنی داهاتی نەوتی و نانەوتی، بەڵام هەرێمی کوردستان چاوپۆشی لێبکرێ کاتێک هەمان پابەندبونی نەبێ و كەئەمە کەموکوڕییەکی دەستورییەو لەپرەنسیپی یەکسانی و دادپەروەریدا نییە لەنێوان خەڵکی عێراق.”

سودانی ستایشی ڕێککەوتنی تایبەت بەهەناردەکردنەوەی نەوتەکەی لەنێوان حکومەتی فیدراڵی، حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیاکانی نەوت کردو بە براوە بۆ هەموان ناوی بردو ڕاشیگەیاند،” ئەم رێککەوتنە دەستور و یاسای بودجەو بڕیاری دادگای فیدراڵی جێبەجێ دەکات و لەهەمان کاتدا هەرێمی کوردستان پارەی پێویست بەگوێرەی یاسای بودجە وەردەگرێت.

سەرۆکوەزیرانی عێراق باسی لەوەكرد، رێککەوتنەکە “زەوینەیەکی گرنگ” دەڕەخسێنێت بۆ دەرکردنی یاسای نەوت و گاز کە بە پێویستییەکی سەرەکیی دانا بۆ دیاریکردنی ڕۆڵی حکومەتی فیدراڵی، هەرێمی کوردستان و پارێزگاکان لەژێر رۆشنایی دەستوری نوێدا.

هاوكات، سودانی ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، كە پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان تەنانەت لەسەردەمی ناکۆکیشدا ڕون بون و کێشەکان پەیوەندییان بەجێبەجێکردنی بڕگەکانی یاسای بودجەو بڕیارەکانی دادگای باڵای فیدراڵی هەبوە جەختیشی كردەوە، كەهیچ بڕیارێکی سیاسی نەبوە بۆ راگرتنی ناردنی پارە یان دروستکردنی کێشە لەگەڵ هەرێم، بۆیە گرنگە کرۆکی کێشەکە وەک کێشەیەکی تەکنیکی-یاسایی وێنا بکەین، نەوەک کێشەیەکی سیاسی.”

وتەكانی سودانی دوای پێنج ڕۆژ لەهەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دێت دوای ئەوەی ڕۆژی شەممە (27ـی ئەیلولی 2025) هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان دەستیپێكردەوە كەبەرێککەوتنێکی سێ قۆڵی بەغداد و هەرێم و کۆمپانیا نەوتییەکان ناودەبرێت.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامهگهری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمهڵێك میدیاكاری سهربهخۆ هێنراوهته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وهك ههر كارێكی تری رۆژنامهوانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گهیاندنی ههواڵو زانیارییه بهخوێنهرانی بهشێوهیهكی خێراو گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 140 Today: 794 📊 Click Here