خوێندراوەتەوە: (5)

سەرۆک وەزیرانی عێراق هۆشداری دەدات و دەڵێت، ناكرێت تەنیا پشت بەداهاتی نەوت ببەستین و دەبێت داهاتی گومرگ و دەروازە سنورییەكان و داهاتی ناوخۆ ڕۆڵی لەزیادكردنی داهاتی وڵات هەبێت.

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند،” هاوڵاتیانی ناوەڕاستی عێراق قوربانیی گەورەی دەستی تیرۆر بون و ڕۆڵێکی گرنگیان هەبوە لەتێکشکاندنی تیرۆردا دوپاتیشیکردەوە، ئەو ئارامی و سەقامگیرییەی ئێستا عێراق بەخۆیەوە دەبینێت، هۆکار بوە بۆ ڕاکێشانی ئەم بڕە زۆرەی وەبەرهێنان.

دەشڵێت، کۆمپانیا بیانییەکان لەعێراقدا توانیویانە زیاتر لە 500 هەزار هەلی کار بۆ گەنجانی وڵات دابینبکەن، ئەمەش هەنگاوێکی گرنگە بۆ کەمکردنەوەی بێ‌کاری.

سودانی جەختی لەوەشکردەوە، عێراق هەوڵێکی زۆر دەدات بۆ گەشەپێدانی ژینگەی وەبەرهێنان و کەمکردنەوەی پشتبەستن بەداهاتی نەوت.

ئاماژەی بەوەشکردوە، ناکرێت تەنها پشت بەداهاتی نەوت ببەسترێت، چونکە دەتوانرێت داهاتی کەرتەکانی گەشتوگوزار و کشتوکاڵ و پیشەسازیی و گومرگ و دەروازەكان وەك داهاتی نانەوتی زیاد بکرێت.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 102 Today: 2,014 📊 Click Here