محەممەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی عێراق و مەسرور بارزانى سەرۆكی حكومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم، پەیوەندییەكی تەلەفۆنییان پێكەوە ئەنجام دا و گفتوگۆیان لەسەر هەناردەکردنەوەى نەوتى هەرێم کرد. لە پەیوەندییەكەدا هەردوولا هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستانیان بە دەستكەوتێكی گرنگ ناوبرد، كە لە خزمەتی هەموو عێراقییەكاندایە و سوپاسی یەكدیان كردووە بۆ گەیشتن پێی و هاوڕابوون لەسەر ئەوەی ساڵی داهاتوو هەرێم بەشە بودجەی تایبەتی هەبێت. هاوكات سەرۆكی حكومەتی ماوبەسەرچوو هیوای خواستووە ڕێككەوتنەكە ببێتە ڕێخۆشكەر بۆ دەرچوونی یاسای نەوت و گاز و داوای كرد كە مووچەكانی ئەمساڵ نەفەوتێت و سەرۆكوەزیرانی عێراقیش باسی لە دەرفەتی گرنگی ئابووری و ڕێگەی گەشەپێدان كردووە.
