سەرۆك وەزیرانی عێراق لەهەرێمی كوردستانەوە ئاشكرایكرد، كە گەڕێكی دیكەی گفتوگۆ و دیالۆك لەنێوان هەرێم و بەغدا دەستیپێكردوەو دەڵێت، كێشەكان تەكنیكیین.
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لەکۆڕبەندی ئاشتی، لەدهۆك وتارێكی پێشكەشكردو وتی،” کاتێکی دەستوری پێویستە بۆ پێکهێنانی حکومەت و پێویستە یاسای باشتر دابڕێژین و لەئەمڕۆوە دەستدەکەین بەگفتوگۆ لەگەڵ هەموو لایەنەکان بۆ پێکهێنانی حکومەت و یەکلاییکردنەوەی پۆستی سەرۆکایەتییەکان”.
سەرۆک وەزیرانی عێراق، وتیشی، لەگەڵ لایەنەکان قسەدەکەن لەسەر پێکهێنانی حکومەت و مافی دەستوری هەموو لایەنەکان دەپارێزن بەڕێڕەوێکی دیموکراسی و ئاماژەی بەوەشكرد، بۆشاییەک هەیە لەپەرلەمان و پێویستە لەلایەن نوێنەرانی خەڵک پڕبکرێتەوەو نوێنەرایەتی خەڵک بکەن و بتوانن ئەو بۆشاییانە پڕ بکەنەوە.
سەبارەت بەهەرێمی كوردستانیش ئاشكرایكرد، كە دیالۆگێکی بەهێز هەیە لەنێوان هەرێم و بەغدا و ئەو کێشانەی هەیەو دەڵێت، هەندێک کێشەی تەکنیکی و هەماهەنگی هەیە لەنێوانیان و هەوڵدەدەن بۆشاییەکان پڕ بکەنەوە”.
دەشڵێت، کاریان کردوە لەسەر کەمکردنەوەی ئاڵەنگەریەکان و سەبارەت بەگرێبەستی نەوت و یاسای ناوبژیوانیکردن و پێشی وایە، هەموو ئەوانە کێشە نەبون لەماوەی ئەم کابینەیە، بەگفتوگۆکردن دەتوانن چارەسەری کێشەکان بکەن.
ئاماژەی بەوەشدا، دڵنیای دەدات حکومەتی عێراق پێویستیەکانی هەرێمی کوردستان لەهەمان ئاستی ناوچەکانی تری عێراق دادەنێت و کێشەی خەڵکی هەرێمی وەک هەموو کێشەی بەشەکانی تری عێراقە.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامهگهری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمهڵێك میدیاكاری سهربهخۆ هێنراوهته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وهك ههر كارێكی تری رۆژنامهوانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گهیاندنی ههواڵو زانیارییه بهخوێنهرانی بهشێوهیهكی خێراو گونجاو.
