خوێندراوەتەوە: (920)

بەرپرسێکی سەربازی سوریا ڕۆژی سێشەممه به ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاند، هێزەکانی سوریا چەکه قورسەکانیان له باشوری ئەو وڵاته کشاندەوه، که ئیسرائیل داوای داماڵینی چەکی لەناوچەکە کردووه.

ئەو بەرپرسه که پێی باشبووە ناوی ئاشکرا نەکرێت، وتی “هێزەکانی سوریا چەکە قورسەکانیان له باشوری سوریا کشاندەوه “.

ڕونیشیکردەوە، ئۆپەراسیۆنەکە “دوو مانگ لەمەوبەر دەستیپێکردووە”، ئەوەش دوای ئەو توندوتیژییەی لە سوەیدا سەریهەڵدا، لەو ماوەیەدا ئیسرائیل بارەگا فەرمییەکانی دیمەشق و ئۆتۆمبێلەکانی هێزەکانی حکومەتی کردە ئامانج.

لای خۆیەوە سەرچاوەیەکی دیپلۆماسی لە دیمەشق بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە، کشاندنەوەی چەکی قورس ناوچەیەکی باشوری وڵاتەکەی گرتووەتەوە کە “دەگاتە نزیکەی 10 کیلۆمەتر لە باشوری دیمەشق”.
ئ.ه

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 130 Today: 406 📊 Click Here