شارەزایەکی کەشناسی پێشبینی هاتنی شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین بۆ هەرێمی
کوردستان دەکات و دەڵێت، پێنجشەممەو هەینی بەکەڵکی گەشتو سەیران نایەن.
هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، لەئەنجامی
کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سپی ناوەڕاست و هاتنی بڕێکی شێ لەدەریای سورەوە،
لەپاشنیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممەوە ئاسمان لەنیچمە هەورەوە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و
شەپۆلێکی بارانبارینی مامناوەند تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان‌و عێراق
دەگرێتەوە.
ئەوەشیخستەڕوو، ئەو شەپۆلی بارانبارینە بەشێوەی
مەودا کورت و خێرا دەبێت، بەگشتی کەشوهەوای ڕۆژانی پێنجشەممەو هەینی بەکەڵکی گەشت
و سەیران نایەن.
ئەو کەشناسە کوردە وتیشی، لە ناوچە شاخاوییەکانی باکوری ڕۆژهەڵاتی هەرێمی کوردستان
بارانەکەی مامناوەند بۆ بارانی بەخوڕدەبێت، لە دەشتاییەکانی هەولێر و کەرکوک و
گەرمیان ئەگەری نمەباران بۆ بارانی مامناوەند هەیە، هەرچی ناوچەکانی باشور و
ناوەڕاستی عێراقیشە، ئەگەری نمەباران هەیە.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.
