
وابڕیاره رۆژی پێنجشه‌ممه شاندی ئیمڕاڵی پارتی دیموكراتی گه‌لان (ده‌م پارتی) بۆ دیدار له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان رێبه‌ری زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) سه‌ردانی ئیمڕاڵی بكات.
شانده‌كه‌ی ئیمڕاڵی پێكدێت له په‌روین بوڵدان، جێگری سه‌رۆك په‌رله‌مانی توركیا و په‌رله‌مانتاری وانی ده‌م پارتی، مه‌دحه‌ت سانجار په‌رله‌مانتاری ڕحای ده‌م پارتی، فایه‌ق ئۆزگور ئه‌رۆل پارێزه‌ر له نوسینگه‌ی یاسایی سه‌ده.
دوای پێكهێنانی “كۆمسیۆنی دیموكراسی، خوشك-برایه‌تی و یه‌كگرتنی نه‌ته‌وه‌یی”، ئه‌مه یه‌كه‌م دیداری شاندی ئیمڕاڵی ده‌م پارتییه له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان.
چاوه‌ڕوان ده‌كڕیت، عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان له‌سه‌ر كار و خه‌باتی كۆمیسیۆنه‌كه و پڕۆسه‌ی چه‌ك سوتاندن په‌یام بداته شانده‌كه.
