خوێندراوەتەوە: (842)

دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراق ته‌نیا شه‌ش ڕۆژی ماوه و تا ئێستا سوننه‌كان له‌سه‌ر كاندیدی سه‌رۆكی په‌رله‌مان ڕێك نه‌كه‌وتوون. دوێنێ شه‌و ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی نیشتیمانی كه له لایه‌نه سوننه‌كانی عێراق پێكهاتووه كۆبوونه‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كان باسیان له‌وه ده‌كرد كۆبوونه‌وه‌كه یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بێت و تیایدا كاندیدیی هاوبه‌شی سه‌رۆكی په‌رله‌مان هه‌ڵده‌بژێردرێت، به‌ڵام ئه‌مجاره‌ش كۆبوونه‌وه‌كه به‌بێ ئه‌نجام كۆتایی هات و لایه‌نه‌كان نه‌گه‌یشتنه ڕێككه‌وتن. به‌پێی ڕاگه‌یه‌نراوی ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی نیشتیمانی، لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك میكانیزمی گونجاو ڕێككه‌وتوون كه كارئاسانی بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پۆسته‌كه ده‌كات و بڕیاره له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا جارێكی دیكه كۆ ببنه‌وه و به فه‌رمی بڕیار له‌سه‌ر دیاریكردنی كاندیدی هاوبه‌ش بده‌ن. ڕێكنه‌كه‌وتنی لایه‌نه سوننه‌كان له كاتێكدایه ته‌نیا شه‌ش ڕۆژی ماوه بۆ یه‌كه‌م دانبیشتنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كه له‌لایه‌ن سهرۆككۆمارهوه رۆژی دووشه‌ممه 29 ی مانگی بۆ دیاری كراوه. به‌پێی زانیارییه میدیاییه‌كان جگه له‌وه‌ی لایه‌نه سوننه‌كان له‌نێوان خۆیاندا ناكۆكن، هاوكات به‌شێك له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و پارتی دیموكراتی كوردستانیش ده‌ستێوه‌ردانیان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی كاندیدێك به ویستی ئه‌وان بۆ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان یه‌كلا بكرێته‌وه. ئه‌مه‌ش هێنده‌ی دیكه گه‌یشتن به ڕێككه‌وتنی قورس كردووه.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 129 Today: 390 📊 Click Here