به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى ڕۆژنامه‌نوسێكى دیارى توركیا ئاشكرایكردوه، “پێشبینیدەکرێت نزیکەی 540 گیراوى په‌كه‌كه ئازادبكرێن‌و سودمەندبن لەیاسای مافی هیوا”، ڕاشیدهگهیهنێت، “عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان-یش ئازاد دهكرێتو له‌و یاسایه سودمه‌ند ده‌بێت”.
ئیسماعیل سەیماز ڕۆژنامه‌نوسى دیارى توركیا ئاشكرایكرد، ئه‌و وێنەیەی یه‌كشه‌ممه‌ى ڕابردوو له‌پشتى گهریلاكانى په‌كه‌كه‌وه بینرا، نوێیه‌و بۆ یه‌كه‌مجاره بڵاوده‌بێته‌وه، “كه‌واته، ئۆجەلان پەیامێکی دیکەی بۆ په‌كه‌كه ناردوه”.
وه‌كو سه‌یماز وتویهتى، “له‌ئێستادا په‌كه‌كه‌و پێش په‌كه‌كه‌ش، مەهمەت ئوجوم ڕاوێژكارى تایبه‌تى ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، داوایانكردوه ئۆجهلانو گیراوانى دیكه‌ى دۆزى كه‌جه‌كه یان په‌كه‌كه كه ئێستا لهزیندانهكانى توركیادان یاساى مافى هیوا بیانگرێته‌وه، هه‌ربۆیه پێشبینیده‌كرێت، 540 گیراوى په‌كه‌كه‌و له‌پێش هه‌مویشیانه‌وه عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان له‌و یاسایه سودمهندبنو لهگرتوخانه بێنه ده‌ره‌وه‌و ئازاد بكرێن”.
ئه‌و ڕۆژنامه‌نوسه توركه ڕه‌خنه‌ى ئه‌وه‌ى له‌په‌كه‌كه گرت، بۆچى ته‌نها یه‌ك كه‌ناڵى ئاسمانى توركیا بانگهێشتى ئه‌و مه‌راسیمه كراوه كه ئه‌ویش كه‌ناڵى (ئیلكه) بوو كه ئه‌ویش زۆر نزیكه له‌پرسى كورده‌وه، له‌كاتێكدا، پێشتر‌و بۆ مه‌راسیمى سوتاندنى چه‌ك لهئهشكهوتى جاسه‌نه، ته‌واوى میدیا‌و چاپه‌مه‌نى توركیا بانگهێشتكرابون.
سه‌یماز ده‌ڵێت، “ئه‌وه‌نده‌ى من زانیاریم هه‌بێت زیاتر له45 گه‌ریلاى په‌كه‌كه له‌ناو خاكى توركیادان، به‌ڵام ته‌نها 25یان كشاونه‌ته‌وه‌و ئه‌وانى دیكه تائێستا ماونه‌ته‌وه، واته كۆى ژماره‌ى گهریلاكانى په‌كه‌كه پاشه‌كشه‌یان نه‌كردوه”.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.
