خوێندراوەتەوە: (1.4K)

وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند: پرسی كاندیدكردنی مالیكی بۆ سەرۆكوەزیران بابەتێكی ناوخۆییە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ەكەی ئەمریكا لەو بارەیەوە بەجدی وەردەگرن. سەبارەت بە پرسی كاندیدكردنی نووری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا بۆ پۆستی سەرۆكوەزیرانی داهاتوو لەلایەن چوارچێوەی هەماهەنگییەوە، فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی حكومەتی كاربەڕێكەری عێراق ڕایگەیاند: ئەم بابەتە نێوخۆییە، بەڵام بەجیددییش مامەڵە لەگەڵ ئاماژەكانی ئەمریكا سەبارەت بەو پرسە دەكەین. هاوكات پەیوەست بە كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا، وەزیری دەرەوەی عێراق جەخت لەسەر پابەندیی هەردوولا بە خشتەی كاتیی دیاریكراو دەكاتەوە و رایگەیاند: هیچ گۆڕانكارییەك لە پلانی كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق ڕووینەداوە و پرۆسەكە تا كۆتایی ساڵی 2026 تەواو دەبێت. لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا، وەزیری دەرەوەی عێراق تیشكی خستە سەر مەترسییەكانی چەكدارانی داعش و پرۆسەی گواستنەوەیان بۆ نێوخۆی عێراق و ڕایگەیاند: پڕۆسەی گواستنەوەی چەكداران و زیندانییانی داعش لە سووریاوە بۆ عێراق بەردەوامە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 123 Today: 2,122 📊 Click Here