بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، لەهەموو وڵاتێک دیموکراتی نییەو پێویستە هەڵسوکەوت و ڕەوشتی کاندید، کیان و دەنگدەر، دیموکراتییانە و سەردەمیانە بێت، پابەند بن بەڕەوشت و بەها بەرزەکانەوە.
فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند،” پرۆسەکە پرۆسەیەکی دیموکراتییەو هەڵبژاردن ڕویەکی دیموکراسییەتە، بەڵام لەهەموو وڵاتێک دیموکراتی نییە. پێویستە هەڵسوکەوت و ڕەوشتی کاندید، کیان و دەنگدەر، دیموکراتییانە و سەردەمیانە بێت و پابەند بن بەڕەوشت و بەها بەرزەکانەوە.”
ئاماژەیبەوەدا ئەوەی دژی ئەوانە بێت لەدەمشڕی لەپرۆسەی هەڵبژاردندا. دڕاندنی پۆستەرەکان. بوختانکردن بۆ کاندیدەکان. دژی پرۆسەی دیموکراسییەو جەختی کردەوە،” مرۆڤ کاتێک لەدایک دەبێت ئازادەو پێویستە بەئازادی بژی و گوزارشت لەبیروڕای خۆی بکات، ئەمە یەکێکە لەپێداویستییەکانی هەڵبژاردن.”
بەرپرسی دەستەی کارگێڕی پارتی هیوای خواست،” کۆمەڵگەی ئێمەو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش ڕۆژێک بگاتە ئەو ئاستەی بە شێوەیەکی شارستانی بچنە پێشەوە بۆ هەڵبژاردن، نەک بە دەمشڕی، پۆستەر دڕاندن، یان کڕین و فرۆشتنی دەنگ.”
لەکۆتاییدا، میرانی وتیشی،” ئەمڕۆ دەنگماندا بۆ ئەوەی حکومەتێک دروست بکەین کە خزمەتی وڵات و هاوڵاتی بکات، بەڵام خزمەتێکی بێگەرد و بەبێ گەندەڵی. چونکە باوەڕێک هەیە کە لەکوێ پارە هەبێت، گەندەڵی لەوێ دروست دەبێت، بەڵام نابێت ئەمە ببێتە کولتور، بەڵکو تەنیا ڕوداوێکە لەکات و شوێنێکی دیاریکراودا.”
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامهگهری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمهڵێك میدیاكاری سهربهخۆ هێنراوهته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وهك ههر كارێكی تری رۆژنامهوانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گهیاندنی ههواڵو زانیارییه بهخوێنهرانی بهشێوهیهكی خێراو گونجاو.
