خوێندراوەتەوە: (9)

فڕۆکەیەکى گرانبەهاى سەربازیی عێراق لە هێرشێکى گرووپە چەکدارەکاندا بۆ سەر فڕۆکەخانەى بەغداد زیانى گەورەى بەرکەوت. میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، شەوى ڕابردوو لە هێرشێکدا بۆ سەر بنکەی ئاسمانیی شەهید عەلا (بەشە سەربازییەکەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداد)، فڕۆکەیەکی گواستنەوەی سەربازی لە جۆری ئەنتۆنۆف (AN-32B)ی هێزی ئاسمانی عێراق، زیانێکی زۆری بەرکەوتوە و تێکشکێنراوە. بە گوێرەى زانیارییەکان عێراق تەنها شەش دانەی لەو فڕۆكەیە هەیە و نرخەكەی زیاتر لە 16 ملیۆن دۆلارە. ئەوەشخراوەتەڕوو، فڕۆکەکە لەسەر ڕێڕەوی فڕۆکەخانەکە وەستابوو، یەکێک لە موشەکەکان بەر باڵی ڕاستی کەوتووە، ئەوەش هاوکات بووە لەگەڵ هێرشی درۆن و موشەكی بۆ سەر سەنتەری پاڵپشتی دیپلۆماسی ئەمریکا لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغداد. بەگوێرەی زانیارییەکان، دوای هێرشەكان لە ناوچەی پردی دیالە لە باشوری ڕۆژهەڵاتی بەغداد، هێزە ئەمنییەكان توانیویانە كە سەکۆکانی هەڵدانی موشەکی کۆپیی گراد 122 ملم بدۆزنەوە کە مووشەكەكانی لێوە ئاراستەكراوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 180 Today: 1,584 📊 Click Here