خوێندراوەتەوە: (1.1K)

جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان دوای كۆبونەوەی لەگەڵ وەفدێكی ئەنجومەنی بازرگانی ئەمریكا-كوردستان ڕایگه‌یاند، ئه‌وله‌وییه‌تی ئێمه له‌وه‌دایه كه گاز له‌خزمه‌تی خه‌ڵك و بۆ گه‌شه‌پێدانی ژێرخانی پیشه‌سازی و ئابوری كوردستان به‌كاربهێنرێت.

قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران پێشوازیكرد له‌وه‌فدێكی ئه‌نجومه‌نی بازرگانی ئه‌مریكا – كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی ده‌یڤد ته‌فوری، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌و پێكه‌وه تاوتوێی چه‌ند پرسێكی جێی بایه‌خی هه‌ردولایان كرد.

به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوی نوسینگه‌كه‌ی، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا كه ڕۆژی دوشه‌ممه (17/11/202) له‌هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، گفتوگۆكرا له‌باره‌ی چۆنییه‌تی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و هه‌رێمی كوردستان.

قوباد تاڵه‌بانی ڕاشیگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان خوازیاره كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كان به‌شدارییه‌كی گه‌وره‌ترو كاریگهرتریان هه‌بێت له‌م پرۆسه‌یه‌داو حكومه‌تی هه‌رێمیش ئاماده‌یه هه‌موو جۆره هاوكارییه‌ك و كارئاسانییهكیان پێشكه‌ش بكات.

هاوكات له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا باس له‌پرسی نه‌وت و گاز كراوەو جێگری سه‌رۆك وه‌زیران ڕونیكرده‌وه كه” ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین له‌م خوله‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا په‌له بكرێت له‌په‌سندكردنی یاسای نه‌وت و گاز به‌جۆرێك كه یاساكه كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا یه‌كلابكاته‌وه و به‌پێی ده‌ستور ده‌سه‌ڵاته‌كان و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رچاو بگرێت”.

جێگری سه‌رۆك وه‌زیران جه‌ختیشی كرده‌وه “ئه‌وله‌وییه‌تی ئێمه له‌وه‌دایه كه گاز له‌خزمه‌تی خه‌ڵك و بۆ گه‌شه‌پێدانی ژێرخانی پیشه‌سازی و ئابوری كوردستان به‌كاربهێنرێت”.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 80 Today: 2,348 📊 Click Here