خوێندراوەتەوە: (1.4K)

قوباد تاڵەبانی لەپەیامێکدا دەڵێت،” بە توندی ئیدانەی
شێوازی روماڵکردنی کەناڵەکان و هەندێک سۆشیالمیدیای ئاراستەکراو و نزیک لە پارتی دەکەم”.

قوباد تاڵەبانی باسی لەوەکرد، ئەو کەناڵانە چەواشەکارانە
لەلایەکەوە باس لە یەکڕیزی و یەکگوتاریی کورد دەکەن و لەلایەکی دیکەشەوە رێک بە نەفەسی
سەردەمی شەڕی نەگریسی ناوخۆ کار بۆ تێکدانی ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی و سیاسی دەکەن.

قوباد تاڵەبانی رایدەگەیەنێت،” داوا لە سپۆنسەر و
خاوەنەکانیان دەکەم لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی و نیشتمانیدا کۆتایی بەم شێواز و
گوتارە میدیاییە مەترسیدارە بهێنن و سنوورێکیان بۆ دابنێن “.

ئەوەشیخستەڕوو،” دڵنیابن رەنگە چەواشەکاری و میدیای
پروپاگەندە بۆ ماوەیەک راستییەکان لێڵ بکات، بەڵام دواجار راستی وەک خۆری درەوشاوە
خۆی نیشانی هەمووان دەدات “.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 131 Today: 1,088 📊 Click Here