خوێندراوەتەوە: (891)

لەزنجیرە كۆبونەوەكانی وەفدی یەكێتی لەبەغدا، قوباد تاڵەبانی وەك سەرۆكی وەفدەكە لەگەڵ نوری مالیكی كۆبوەوەو ڕایگەیاند، ئاماەدن بۆ هەموو هاوكارییەك.

نوسینگەی قوباد تاڵەبانی دوای كۆبونەوەكە ڕاگەیەندراێكی بڵاوكردەوەو دەڵێت، قوباد تاڵەبانی ڕایگه‌یاندوە، یەکێتیی ئاماده‌یه بۆ هەموو جۆرە هاوکارییەک لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان بۆ ئەوەی هەرچی زوتر ڕێککەوتنێکی تۆکمەو گشتگیر بکرێت لەسەر چۆنییەتی پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو.

لەڕاگەیەندراوەكەدا هاتوە، هەردولا هاوڕابون لەسەر پێویستیی دروستکردنی کۆدەنگی لەنێوان لایەنە سیاسییەکانی هەموو پێکهاتەکانی عێراق بۆ ئەوەی حکومەتێکی بەهێز و کارا پێکبهێنرێت کە جێی ڕەزامەندیی هەموو پێکهاتەکان بێت.

تاڵه‌بانی له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا ئامادەیی یەکێتی دەربڕی بۆ هەموو جۆرە هاوکارییەک لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان بۆ ئەوەی هەرچی زوتر ڕێککەوتنێکی تۆکمەو گشتگیر بکرێت لەسەر چۆنییەتی پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو.

به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوی كۆبونه‌وه‌كه، نوری مالیکی ڕۆڵ و پێگەی مام جەلالی بیرهێنایەوە کە چۆن لەپێناو بەرژەوەندی گشتیی‌دا ناوماڵی کورد و هەموو عێراقییەکانی ڕێکدەخستەوەو بەگرنگی زانی لەم قۆناغەشدا هەمان سیاسەتی مام جەلال جێبەجێ بکرێت بۆ دروستکردنی کۆدەنگی و پێکهێنانی حکومەتی داهاتو.

ئەمە لەكاتێكدایە، لەڕۆژی ڕابردوەوە، قوباد تاڵەبانی بەسەرۆكایەتی وەفدێكی یەكێتی لەبەغداوە بۆ كۆبونەوە لەگەڵ لایەنە سیاسیەكانی ناو عێراق.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 125 Today: 2,719 📊 Click Here