خوێندراوەتەوە: (1.5K)

شەوى ڕابردوو، ئەکبەر حاجی ڕۆستەم کەسایەتی دیاری ناوچەی گەرمیانو کادیری دیاری پارتی دیموکراتی کوردستان، لەناو باخهكهى خۆی لەنێوان گوندی ئۆمەربلو گوندی فەتاح ئۆمەر، کوژرا، پۆلیس زانیاریى له‌وباره‌یه‌وه ئاشكراده‌كات.

كه‌سوكارى ئەکبەر حاجی ڕۆستەم ئاماژە بەوەدەکەن، ئه‌و زانیاریانه‌ى باس لهوهدهكهن له‌لایه‌ن كوڕه‌كانیه‌وه كوژراوه دوره له‌ڕاستیه‌وه‌و جهختدهكهنهوه، هیچ کێشەیه‌كى کۆمەڵایەتیشیان نه‌بوه.

ئه‌گه‌رچى دواى ڕوداوه‌كه باس له‌وه‌شكرا، گوایه ئەو خانەوادەیەى ئەکبەریان کوشتوه لەباخەکەی کاریانكردوه، بەڵام خانەوادەی ئەوەشیان ڕەتکردەوە.

عەلی جەمال قەدوری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان هەواڵی کوژرانی ئەکبەری حاجی ڕۆستەمی پشتڕاستکردەوە، بەڵام جەختیکردەوە، هەواڵی کوژرانه‌كه‌ى تائێستا نازانن‌و لێکۆڵینەوەیان وردیان له‌وباره‌یه‌وه دەستپێکردوە.

ئه‌وه‌شى وت، “مەفرەزەكانمان هه‌ر دواى ڕوداوه‌كه گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكەو دەستیان بەلێكۆڵینەوە كرد، به‌ڵام تائێستا وردەكاریی ڕوداوەكە نازانرێ”.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 96 Today: 714 📊 Click Here