خوێندراوەتەوە: (1.1K)

کریس ڤان هۆلن، سیناتۆری ئەمریکی لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت،” لەگەڵ جەنەڕاڵ
مەزلوم عەبدی فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات قسەم کرد سەبارەت بە پێشهاتەکانی
سوریا بەتایبەتی لە شاری کۆبانی “.

سیناتۆر کریس ڤان هۆلن ئاماژەی
بەوەکرد،” پێویستە ئەمریکا دەستبەجێ داوای ئەوە بکات کە هێزەکانی
سەر بە دیمەشق پابەندی ئاگربەستەکە بن و خۆیان لە هێرشکردنە سەر ئەو ناوچانە بپارێزن
کە زۆرینەیان کوردن”.

ئەو سیناتۆرە ئەمریکییە وتیشی،” زۆر گرنگە ئەمریکا
کار بۆ گەڕانەوەی هەردوولا بۆ سەر مێزی دانوستان بکات “.

ئەمەش لەکاتێکدایە، گروپە
چەکدارەکانی سەر دیمەشق و دەوڵەتی تورکیا، سەرەڕای ئەو ئاگربەستەی کە گوایە ڕایانگەیاندبوو،
هێرشیان کردە سەر گوندی حەمدونی لە نزیک کۆبانێ، بەگوێرەی زانیارییەکان، لە ئەنجامی ئەو هێرشانەدا
شەهید و بریندار هەیە.

هاوکات، لە ئێستاشدا چەکدارەکان هێرش دەکەنە سەر گوندی باسلی سەر بە حەسەکە.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 154 Today: 726 📊 Click Here