لە مانگی 11ی ئەمساڵدا بەبۆنەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەوە نۆ ڕۆژ لە ناوەندەكانی خوێندن لە هەرێمی كوردستان دەكرێتە پشوو.
جومانە غەلای وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایگەیاند: ئەمڕۆ تیروپشك بۆ دیاریكردنی 250 هەزار كارمەندی كۆمیسیۆن بەڕێوە دەچێت.
وتەبێژی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایشیگەیاند: بڕیار دراوە لە ڕۆژی پێنجی 11، تا 13ی 11ی 2025 لە سەرجەم ناوەندەكانی خوێندن پشوو بێت، بە ناوەندەكانی هەرێمی كوردستانیشەوە، ئەمەش وەك بەكارهێنانی ئەو ناوەندانە بۆ بنكەی دەنگدان.
