خوێندراوەتەوە: (27)

کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق و لیژنەی باڵای ئەمنیی هەڵبژاردنەکان، ژمارەیەک ڕێکاری نوێیان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران ڕاگەیاندو دەڵێت، لەڕۆژانی دەنگداندا قەدەغەی هاتووچۆ جێبەجێ ناکرێت و ئەنجامەکان لەڕێگەی مانگی دەستکردەوە بۆ ناوەندی سەرەکی دەگوازرێنەوە.

قەیس مەحمەداوی، سەرۆکی لیژنەی باڵای ئەمنیی هەڵبژاردنەکان، لەڕاگەیەندراوێکدا جەختی لەسەر ئەم خاڵانە کردەوە:

• لەڕۆژانی دەنگداندا هیچ جۆرە قەدەغەیەکی هاتوچۆ نابێت و ڕێگاکان داناخرێن.
• هاتوچۆی دەنگدەران لەنێوان پارێزگاکاندا ئاسایی دەبێت.
• دەروازە سنورییەکان و فڕۆکەخانەکان کراوە دەبن بۆ کارئاسانی بۆ گەشتیاران و چاودێرانی نێودەوڵەتی.

میکانیزمی گواستنەوەی ئەنجامەکان
کۆمیسیۆن ئامادەکارییە تەکنیکییەکانی خستوەتەڕو و بۆ پاراستنی ئەنجامەکان پشت بە سیستەمێکی نوێ دەبەستێت:
• 40,000 ئامێری پێشکەوتوو بۆ جیاکردنەوە و گواستنەوەی ئەنجامەکان دابین کراوە.
• ئەنجامەکان لە ڕێگەی مانگی دەستکردی (سورەییا) ـەوە ڕاستەوخۆ بۆ ناوەندی سەرەکی لە بەغداد دەنێردرێن، بەبێ بەکارهێنانی هیچ تۆڕێکی ئینتەرنێتی ناوخۆیی.

ڕێنمایی بۆ دەنگدەران
کۆمیسیۆن چەند بڕیارێکی بۆ دەنگدەران دەرکردووە:
• بردنی مۆبایل بۆ ناو ناوەندەکانی دەنگدان قەدەغەیە.
• هیچ دەنگدەرێک بەبێ کارتی بایۆمەتریی دەنگدان ناتوانێت بچێتە ناوەندەکان.

ئەمە لەكاتێكدایە، بڕیارە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە 11ـی تشرینی دوەمی ئەمساڵبەڕێوەدەچێت

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامهگهری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمهڵێك میدیاكاری سهربهخۆ هێنراوهته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وهك ههر كارێكی تری رۆژنامهوانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گهیاندنی ههواڵو زانیارییه بهخوێنهرانی بهشێوهیهكی خێراو گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 194 Today: 1,136 📊 Click Here