په‌یام كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، ڕایگه‌یاند كه ئه‌سته‌مه هیچ ساختهكاریهك له پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ساڵی 2025 ڕووبدات. جومانه غهللای، وته‌بێژی كۆمیسیۆن، به ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ڕاگه‌یاند، سندووقه‌كانی ده‌نگدان به به‌كارهێنانی قفڵی نهێنی زۆر پارێزراون، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه هه‌موو ئامێره ئه‌لكترۆنییه‌كانی ده‌نگدان به‌ستراونه‌ته‌وه به تۆڕی ئه‌لكترۆنی و ناتوانرێت دزه‌ی بۆ بكرێت و ناتوانرێت هیچ ساخته‌كاریه‌كی تێدا بكرێت. وتیشی، ئامێره‌كانی خێراكردنی ئه‌نجامه‌كان ته‌نها كارتی ده‌نگدانی تۆماركراو ده‌خوێننه‌وه و ده‌نگی ده‌نگده‌ران به ته‌واوی پارێزراوه و هیچ ده‌ستكاریكردنێك نایگرێته‌وه. غهللای داواشی له هاوڵاتییان كرد كه ده‌توانن سه‌ردانی بنكه‌كانی تۆماركردن بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنه‌وه كارتی ده‌نگدانیان و به‌شداری له پڕۆسه‌ی ده‌نگدان بكه‌ن له بنكه‌كانی ده‌نگدان.
