خوێندراوەتەوە: (1.1K)

پهیام کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان پشتڕاستی کردەوە کە پرۆسەی هەڵبژاردن سەرکەوتوو بووە و هیچ سەرپێچییەکی دیار نەبووە، ئاماژەی بەوەشکرد کە پرۆسهكانی ژماردن و ڕیزکردنی دەستی و هاوتاکردنی لەگەڵ ئەنجامە ئەلیکترۆنییەکان دەستیپێکردووە. جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، لە لێدوانێکیدا ڕایگەیاند، “پرۆسەی هەڵبژاردن سەرکەوتوو بوو، و هیچ پێشێلکارییەکی تەکنیکیمان لە کارەکانی کۆمسیۆن تۆمار نەکرد لە کاتی دەنگدانی گشتیدا “. ئاماژەی بەوەشکرد، “هەماهەنگییەکی ئاست بەرز لە نێوان کۆمسیۆن و لیژنەی باڵای ئاسایش بۆ هەڵبژاردنەکان و وەزارەتە ئەمنییەکان بۆ دەستەبەرکردنی پرۆسەی هەڵبژاردنەکان ههبوو “، ئاماژەی بەوەشکرد “کۆمسیۆن لە پرۆسەی تەواوکردنی ڕێکارەکانیدایە بۆ پرۆسهی ژماردنەوەی دەستی و ڕیزکردن و هاوتاکردنی لەگەڵ ئەنجامە ئەلیکترۆنییەکان “.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 82 Today: 317 📊 Click Here