به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی هه‌رێم ڕایگه‌یاند كه له‌مڕۆوه به‌فرو باران بارین دهستپێدهكاتهوهو پله‌كانی گه‌رما نزم ده‌بنه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌رێم له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه “ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 28ی كانونی دوه‌می 2026 له كاته‌كانی نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه كاریگه‌ری شه‌پۆلێكی باران بارین ڕوو له‌ناوچه‌كه‌مان ده‌كات. سه‌ره‌تا له‌سنوری پارێزگای دهۆك ده‌ست پێده‌كات پاشان درێژ ده‌بێته‌وه بۆ سه‌ر سه‌رجه‌می ناوچه جیا جیاكان، له‌گه‌ڵ باران بارین ناوچه سنورییه‌كان و لوتكه‌و قه‌دپاڵی چیا به‌رزه‌كان به‌تایبه‌ت ئه‌و چیا به‌رزانه‌ی 1500 مه‌تر به‌رزترن له‌ئاست ڕوی ده‌ریا به‌فر بارینی ده‌بێت.
لەڕاگەیەندراوەكەدا ئەوەش هاتوە، له‌دوای نیوه‌ڕۆ كاریگه‌ری ئه‌و شه‌پۆله زیادده‌كات و باران بارین به شێوه‌ی بارانی مامناوه‌ندو هه‌ندێ ناوچه‌ی سنوری ئیداره‌ی زاخۆ‌و پارێزگای دهۆك و سنوری پارێزگای سلێمانی و چه‌مچه‌ماڵ و باكوری پارێزگای كه‌ركوك و ئیداره‌ی گه‌رمیان ناوچه شاخاوییه به‌رزه‌كانی سنوری پارێزگای هه‌ولێر ڕێژه‌ی باران بارینی به‌شێوه‌ی لێزمه بارانی كورت خایه‌ن و هه‌وره تریشقه‌شی ده‌بێت”.
كه‌شناسی ده‌ڵێت،”پله‌كانی گه‌رما نزمده‌بێته‌وه به 2 تا 2 پله‌ی سیلیزی. خێرایی با 10 – 20 كیلۆمه‌تر ده‌بێت له‌كاتژمێرێكدا و هه‌ندێك كات چالاك ده‌بێت بۆ سه‌روی 30 كیلۆمه‌ترو ئاراسته‌ی با باكوری خۆرهه‌ڵات و مه‌ودای بینین له‌نێوان 7-9 كیلۆمه‌تر ده‌بێت”.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه “سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه 29- 1- 2026 كاریگه‌ری ئه‌م شه‌پۆله‌ی ڕوو له‌ناوچه‌كه‌مان ده‌كات تا كاته‌كانی به‌یانی زوی ڕۆژی پێنجشه‌ممه به‌نمه بارانی پچڕ پچڕ له‌سه‌ر ناوچه‌كه‌مان به‌رده‌وام ده‌بێت له‌كاته‌كانی نیوه‌ڕۆ ئاسمان ده‌گۆڕێت بۆ نیمچه هه‌ور. باران بارین و به‌فر بارین له‌سه‌ر ناوچه سنوریه‌كان و لوتكه‌ی شاخه به‌رزه‌كان له‌هه‌ندێ كاتدا به‌رده‌وامی ده‌بێت تا دوای نیوه‌ڕۆی ڕۆژی پێنجشه‌ممه”.
ڕونیشیكرده‌وه كه “پله‌كانی گه‌رما به‌رز ده‌بێته‌وه به‌رزترین پله‌ی گه‌رما نزم ده‌بێته‌وه به (1-2) پله‌ی سیلیزی. خێرایی با (5 – 15 ) كیلۆمه‌تر ده‌بێت له كاتژمێرێكدا”.
راشیگه‌یاند كه به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به‌پله‌ی سیلیزی بۆ ئه‌مڕۆ به‌مشێوه‌یه ده‌بێت:
هه‌ولێر : 14 پله‌ی سیلیزی
پیرمام : 10 پله‌ی سیلیزی
سۆران : 7 پله‌ی سیلیزی
حاجی ئۆمه‌ران : 3 پله‌ی سیلیزی
سلێمانی : 12 پله‌ی سیلیزی
چه‌مچه‌ماڵ : 13 پله‌ی سیلیزی
هه‌ڵه‌بجه : 12 پله‌ی سیلیزی
دهۆك : 11 پله‌ی سیلیزی
زاخۆ : 12 پله‌ی سیلیزی
ئاكرێ : 12 پله‌ی سیلیزی
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.
