خوێندراوەتەوە: (1.5K)

لاهور شێخ جەنگی بە سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤی ڕاگەیاندوە، لە
شەوی هێرشەکەی سەر هۆتێل لالەزار بڕی دوو ملیۆن و 350 هەزار دۆلاریان لێ براوە، کە
پارەی یانەی نەورۆز بوە.

مونا یاقۆ، سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لەبارەی سەردانەکەی بۆ
لای لاهور شێخ جەنگی لە زیندانی کانی گۆمە لە سلێمانی، بە میدیای پارتی ڕاگەیاندوە،
لاهور شێخ جەنگی باسی لە دیارنەمانی بڕی دوو ملیۆن و 350 هەزار دۆلار کردوە، کە بە
وتەی ئەو، پارەی یانەی نەورۆز بوە و لەو شەوەی هێرش کراوەتە سەریان لە لالەزار
دیار نەماوە.

مونا یاقۆ باسی
لەوەشکرد، لاهور شێخ جەنگی داوای لە دەستەی مافی مرۆڤ کردوە سۆراغی
پارەکە بکەن و بۆیان بدۆزنەوە.

ئەوەشیخستەڕوو، لاهور
شێخ جەنگی و پۆڵادی برای تەندروستییان باشە و بەباشی مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 209 Today: 1,556 📊 Click Here