خوێندراوەتەوە: (1.5K)

له‌شارى سنه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان ژماره‌یه‌ك چه‌كدارى نه‌ناسراو هێرشیانكرده‌سه‌ر بنكه‌یه‌كى سوپاى پاسدارانى ئێران‌و به‌هۆیه‌وه دوو پاسدار كوژران‌و سیانى دیكه‌ش برینداربون، لهڕاگهیهنراوێكیشدا قەرارگەی حەمزەی سەیدوشوهەدای سه‌ر به‌سوپای پاسداران هەڕەشەى تۆڵهسهندنهوهیهكى قورس دەکاتو ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “ئه‌وه‌ى ڕویداوه بێوەڵام نامێنێتەوەو وەڵامێکی قورسمان ده‌بێت”.

قەرارگەی حەمزەی سەیدوشوهەدا لقی سوپای پاسداران لەپارێزگای ورمێ له‌ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕاگهیهنراوێكى بڵاوكردوهتهوهو نوسیویهتى، “ئه‌و هێرشه‌ى كرایه‌سه‌ر هێزه‌كانمان له‌سنه، لێى بێده‌نگ نابین”.

قەرارگەی حەمزەی سەیدوشوهەدا له‌و ڕاگهیهنراوهى بڵاویكردوه‌ته‌وه ده‌ڵێت، “هۆشداریدەدەینە خۆفرۆش‌و بەکرێگیراوەکانی دژە شۆڕش کە ئەم خراپەکارییەتان بێوەڵام نابێت، به‌دڵنیاییه‌وه وەڵامێکی بەهێزو یەکلاکەرەوەی ئەنجامدەرانی ئەوکارە قێزەون‌و بێسودە دەداتەوە”.

ڕۆژى 7ى ئه‌م مانگه گروپێکی چەکداری نه‌ناسراو كه ئێران بهدژبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران ناویان ده‌بات، لەناوچەی سەوڵاوای سەر بەپارێزگای سنە، بەنارنجۆک هێرشیانكرده‌سه‌ر بنكه‌یه‌كى پاسداران‌و دوای پێکدادانێکى كه‌م، دوو پاسدار کوژران‌و سێ پاسداری دیکەش برینداربون.

ئه‌گه‌رچى پاسداران هه‌ڕه‌شه‌ى قورسى وه‌ڵامدانه‌وه ده‌كات، به‌ڵام نه ئه‌و ناوى هیچ هێزو لایه‌نێكى بردوه‌و نه هیچ لایه‌نێكیش به‌رپرسیارێتى خۆى له‌و هێرشه ڕاگه‌یاندوه.

بۆ ئه‌وه‌ش سوپای پاسداران هێرشکارەکانی بە “دژبەرانی کۆماری ئیسلامیی ئێران” ناوبردوه‌و نوسیویهتى، دەستیان بەلێکۆڵینەوەو دۆزینەوەی هێرشکارەکان کردوە.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 256 Today: 1,008 📊 Click Here