خوێندراوەتەوە: (1.6K)

ـ كهنداڵ جودی:
ڕێکخراوێکی مافی مرۆڤ بۆ ئاشکرایکرد، پێشێلکاریی‌و تاوانی جەنگی دژ بەگەلی کورد لەهەردوو گەڕەکی کوردی حەلەب ئەنجامدراوەو چەندین بنەماڵە بەتەواوی نەماون.

ئیبراهیم شێخۆ وتەبێژی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین ـ سوریا، سەبارەت بەپێشێلکارییەکانو دۆخی شێخ مه‌قسودو ئەشرەفیە بۆ قسەیکردو زانیاری گرنگی هاوبەشی کرد.

ئیبراهیم شێخۆ ڕایدەگەیەنێت،” ژمارەی قوربانیان لەشێخ مه‌قسودو ئەشرەفیە زۆرە، بەڵام بەوپێیەی ناتوانن بچنە ناو هەردوو گەڕەکەکە، ناتوانن یەک بەیەک بەڵگەیان لەسەربکەین”.

به‌گوێره‌ی ئەو زانیارییانەی دەستمانکەوتوە، زۆرێک لەقوربانیانی هەردوو گەڕەکەکە لەلایەن هێزەکانی سەر بەدیمەشقەوە لەگۆڕە بەکۆمەڵەکاندا بەخاکسپێردراون”.

سەبارەت بەوانەی لەهەردوو گەڕەکەکە دەستگیرکراون، شێخۆ ئەم زانیاریانەی بڵاوکردەوە: “به‌گوێره‌ی ئەوکەسانەی توانیمان بەڵگەنامەیان بۆ بکەین، ژمارەی ئەو کوردانەی ڕفێنراونو چارەنوسیان نادیارە لەنێوان 300 بۆ 500کەسە، بەڵام ئەوانەی تائێستا بەڵگەمان لەسەرنەکردون ژمارەیان هەزار کەسە”.

شێخۆ ئه‌وه‌شی وت، “دوای ئەوەی جیهادییەکان چوونەتە ناو ئەو دوو گەڕەکە کوردییە، ئێستا زۆرێک لەخێزانە کوردەکان بەتەواوی بێسەروشوێننو چارەنوسیان نادیارە”.

دوێنێ وەزارەتی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەر نوسراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەکرد، ژمارەی قوربانییەکان، بەپێی ئەوەی تا ئێستا بەڵگەیان لەسەر تۆمارکردووە، ٤٧ کەسە و ١٣٣ کەسیش برینداربوون.

ئیبراهیم شێخۆ لەکۆتاییدا ڕایگەیاند، هێرشەکان بۆ سەر شێخ مەقسودو ئەشرەفییە دژی یاسای نێودەوڵەتی مافی مرۆڤە، هەروەها ئەم شەڕە، شەڕێکه لەدژی کورد‌و به‌هۆی بێدەنگی كۆمه‌ڵگه‌ی نێودەوڵەتیه‌وه ڕویانداوه‌و ئاسانكاریی بۆ كۆمه‌ڵكوژی گه‌لی كورد كرا، هه‌روه‌ك چۆن پێشتر له‌ئاست تاوانه‌كان دژ لهعەلەوی، دروزهكانیش ئه‌نجامدراو كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ر بێده‌نگ بون.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 211 Today: 1,700 📊 Click Here