خوێندراوەتەوە: (1.3K)

په‌یام

ئه‌مشه‌و شه‌وی به‌رات بوو. له به‌شێك له شار و شارۆچكه و گونده‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش ڕێوڕه‌سمی تایبه‌ت به‌ڕێوه چوو. په‌یامنێرانی كه‌ناڵی ئاسمانیی په‌یام له پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه دیمه‌نی گه‌رموگوڕیی هاووڵاتیان و به‌تایبه‌ت منداڵانیان گواسته‌وه، كه پیرۆزبایی شه‌وه‌كه‌یان له‌یه‌كتر ده‌كرد و نزای جیاوازیان بۆ یه‌ك ده‌كرد، هه‌روه‌ها به دابه‌شكردن و به‌خشینی شیرینی و دیاریی جۆراوجۆر، یاده‌كه‌یان كرده‌وه. شه‌وی به‌رات ده‌كه‌وێته شه‌وی 15 ی مانگی شه‌عبانی ساڵی كۆچییه‌وه، كه شه‌وێكی پیرۆزه و چه‌ندین فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ری خودای له‌سه‌ره “درودی خوای له‌سه‌ر بێت” هه‌روه‌ها هانی مسوڵمانان دراوه كه له‌م شه‌وه‌دا نزا بكه‌ن و داوای لێخۆشبوو‌ن له خودا بكه‌ن. له هه‌رێمی كوردستانیش چه‌ندین ساڵه یادی ئه‌م شه‌وه ده‌كرێته‌وه و وه‌كو بۆنه‌یه‌كی كولتوریی لێهاتووه و ڕه‌هه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تیی قووڵی هه‌یه و منداڵان خۆشیی تێدا ده‌رده‌بڕن. شه‌وی به‌رات نه‌ك تــه‌نیا له ڕووی ئایینی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه بۆنه‌یه‌كی تایبه‌ته ته‌نانه‌ت له ڕوی ئابوورییشه‌وه كاریگه‌ریی هه‌یه، به‌و پێیه‌ی چه‌ند رۆژێك پێش ئه‌م بۆنه‌یه بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان قه‌ره‌باڵغی به‌خۆیانه‌وه ده‌بینن و فرۆشیارانی چه‌ره‌سات و شیرینی، شیرینی و نوقڵ و چكلێت و به‌رهه‌می جۆراوجۆر ده‌فرۆشن و بازاڕیان گه‌رم ده‌بێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 142 Today: 2,399 📊 Click Here