خوێندراوەتەوە: (1.3K)

سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم ئاشكرایده‌كات، “ڕێککەوتن لەنێوان کۆمپانیاکانی نەوت‌و حکومەتی فیدراڵی کراوە”، ده‌شڵێت، “هیوام وایە لەڕۆژانی داهاتودا ئەو ڕێککەوتنە ببێتە واقیع‌و جێگەی ڕەزامەندیی هەمولایەک”.

لەمەراسیمی کردنەوەی ڕێگه‌ى دوو سایدى (شێخان – لالش) مەسرور بارزانی سەرۆکى حكومه‌تى هەرێم باسی لەڕێککەوتنی هەرێم‌و بەغدا کرد‌و ڕایگه‌یاند، “ڕێککەوتن لەنێوان کۆمپانیاکانی نەوت‌و حکومەتی فیدراڵی کراوە، هیوام وایە لەڕۆژانی داهاتودا ئەو ڕێککەوتنە ببێتە واقیع‌و جێگەی ڕەزامەندیی هەمولایەک، حکومەتی عێراقیش پابەندیی خۆی بەرامبەر مافی خەڵکی کوردستان جێبەجێبکات‌و چیتر بابەتی موچە نەبێتە سەردێڕی هەواڵی ڕۆژانە”.

ئه‌وه‌شى وت، “گفتوگۆکانمان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ لەسەر بودجەو موچە بەردەوامن، هەمیشە هەوڵمانداوە هەر بیانویەک لاببەین بۆئەوەی موچە دابینبکرێت”.

ئه‌وه‌شى وت، “وەک حکومەتی هەرێم هیچ کاتێک ئاستەنگیمان دروستنەکردوەو هەموو پابەندییەکانمان جێبەجێکردون، وەک ئەوەی ئاگادارکراومەتەوە، لەکۆتا گفتوگۆکاندا، ڕێککەوتنێک لەنێوان کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی نەوت لەهەرێمو حکومەتی فیدراڵیدا کراوە، ئەمە دەبێتە دەرفەتێکی زۆرباش بۆ نەهێشتنی ئاڵنگارییەکان”.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 152 Today: 622 📊 Click Here