خوێندراوەتەوە: (1.1K)

ڕێكخراوی هاریكاری ئیسلامی لێداوانەكانی باڵیۆزی ئەمریكا لە قەوارەی زایۆنی سەبارەت بە فراوانكردن و داگیركارییەكانی قەوارەكە ڕەت دەكاتەوە و بە پشتبەستوو بە گێڕانەوە و بانگەشەی مێژوویی و ئایدۆلۆژی ساختە ناوی دەبات. ڕێكخراوی هاریكاری ئیسلامی لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند: سەركۆنەی لێدوانە مەترسیدار و نابەرپرسیارانەكەی باڵیۆزی ئەمریكا لە قەوارەی زایۆنی دەكەین، لەبەرئەوەی بانگەشەیەكی ڕەتكراوەیە بۆ فراوانكردنی قەوارەكە و دەستبەسەرداگرتنی زیاتری خاكی فەڵەستین و وڵاتانی عەرەبی. ڕێكخراوەكە جەختیشی كردووەتەوە “لێدوانەكان پشت بە گێڕانەوە و بانگەشەی مێژوویی ئایدۆلۆچی ساختە و ڕەتكراوە دەبەستێت، سەروەری وڵاتان و عورفە دیبلۆماسییەكان و بناغەكانی یاسای نێودەوڵەتی و بڕیار و بەڵگەنامەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان پێشێل دەكات”. هاریكاری ئیسلامیی كە ڕێكخراوێكی ئیسلامی، نێودەوڵەتییە و نوێنەرانی 75 وڵاتی ئیسلامی لەخۆدەگرێت “هۆشداری ئەوەشی دا كە ئەو وتارە ئایدۆلۆژییە توندڕەوانە، لەوانەیە ببێتە هۆی توندڕەوی و هانی قەوارەی زایۆنی داگیركەر بۆ بەردەوامبوون لەسەر ڕێوشوێنە نایاساییەكانی لە ڕاگواستن و بنیاتنانی ئۆردوگا و لكاندنی خاكی فەڵەستین بە قەوارەكەی بدات”. ئەمەو هەر یەك لە فەڵەستین، میسر، سعوودییە و ئوردون كاردانەوەیان بەرانبەر لێدوانەكەی باڵیۆزی ئەمریكا لە قەوارەی زایۆنی نیشان دا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 245 Today: 933 📊 Click Here