خوێندراوەتەوە: (789)

بەهۆی بەردەوامی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر هەولێر و چەند ناوچەیەکی
دیکەی هەرێمی کوردستان، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، تاکو
شەممە چاودێری دۆخەکە دەکەنو ئەوکات بڕیارێک لەبارەی درێژکردنەوەی پشوو، یاخود
دەستپێکردنەوەی دەوام دەدەن.

ئالان حەمە سەعید، وەزیڕی پەروەردەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند،”
لەپێناو پاراستنی گیانی مامۆستایان و قوتابیان، تا ڕۆژی شەممە چاودێری دۆخی هەرێمی
کوردستان دەکرێت، ئەوکات بڕیارێک لەبەرژەوەندی خوێندکاران دەدرێت “.

ئەمەش لەکاتێکدایە، سبەی چوارشەممە پشووی ناوەندەکانی خوێندن کۆتایی
دێت و دەبێت ڕۆژی پێنجشەممە دەوام دەستپێبکاتەوە، بەڵام ڕۆژی پێنجشەممە کە دەکاتە
پێنجی ئادار ساڵانە پشووی فەرمییە بەبۆنەی ساڵیادی دەسپێکی ڕاپەڕینەوە،

هاوکات، تاوەکو ئێستا وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هیچ
ڕونکردنەوەیەکی لەوبارەیەوە نەداوە.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 143 Today: 460 📊 Click Here