خوێندراوەتەوە: (973)

دوای بڕیاری
مەسرور بارزانی بۆ هاوکاریکردنی یانەی وەرزشی نەورۆز بەبڕی 450 ملیۆن دینار، قوباد تاڵەبانی
دەڵێت،” ئێمە بە شێوەیەکی ریشەیی پشتیوانی لە کەرتی وەرزش دەکەین نەک بە پینەوپەڕۆ
“.

قوباد تاڵەبانی،
سەرۆكی تیمی بانگەشەی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە هەولێر لەمیانی كۆبونەوەی لەگەڵ
سێکتەری وەرزشی شارەكە رایگەیاند:،” ئێمە بە شێوەیەکی ریشەیی پشتیوانی لە کەرتی
وەرزش دەکەین نەک بە پینەوپەڕۆ، بەشێک لە وەرزشوانان ئاگادارن کە زیاتر لە ساڵێکە
بۆردێکمان پێکهێناوە و پلانی تۆکمەمان بۆ پێشخستنی هەموو بوارە وەرزشییەکان داناوە
و بە کرداریش لەو ماوەیەدا هەندێک هەنگاومان ناوە “.

ئەوەشیخستەڕوو،”
لە رێگەی پەسەندکردنی یاساوە لە کوردستان و بەغداد کار بۆ بە پیشەییکردنی وەرزش و
بەهێزکردنی ژێرخانی وەرزشی دەکەین “.

وتیشی،” ئێمە
دەمانەوێت لە رێگەی چارەسەرکردنی کێشەی بودجەوە، ساڵانە بودجەی تایبەت بۆ کەرتی وەرزش
دابین بکەین، بەبێ یاسا و بەبێ بودجە هەر هەنگاوێکی دیکە بنرێت کاتییە و بۆ پینەوپەڕۆیە
و کاریگەری لەسەر گەشەپێدانی کەرتی وەرزش نابێت “.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 169 Today: 1,323 📊 Click Here