خوێندراوەتەوە: (1.3K)

لیژنەی ئەمنی سلێمانی رێنماییەکانی بەڕێوەچونی بانگەشەی
هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بڵاوکردەوە و چەند کارێکی لە هاوڵاتییان و لایەنە سیاسییەکان
قەدەغەکرد، بڕیاریشدراوە کەسانی سەرپێچیکار سزابدرێن.

رێنماییەکانی لیژنەی باڵای ئارامیی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی
نوێنەرانی عیراقی فیدراڵ لە پارێزگای سلێمانی ئەم بڕیارانەی دەرکرد:

١- پێویستە هەموولایەک
پابەندی یاساو بڕیارو ڕێنمایی و ڕێساکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق
و لیژنەی باڵای ئارامیی هەرێمی کوردستان بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقی
فیدراڵ بن.
٢- پێویستە هەموو کاندیدو
قەوارەو هاوپەیمانێتییەکان و هەوادارو پشتیوانەکانیان بە شێوازێکی مەدەنیانەی دوور
لە توندوتیژیی و بەریەککەوتن، بە پاراستنی تەواوی ئارامیی و ئاسایش و سەقامگیریی گشتییەوە،
بانگەشەی هەڵبژاردنەکان بکەن.
٣- هەڵگرتنی چەک و دیاردەی
چەکداریی و نمایشی سەربازیی لە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکاندا قەدەغەن.
٤- کاروان و کەژاوەی
لەدوای یەک و درێژی ئۆتۆمبێل، کە ببنە مایەی تێکدانی هاتووچۆی گشتیی و گرتنی ڕێگاو
شەقامەکان، قەدەغەن.
٥- داوا لە هەموولایەک
دەکەین لە هەر ڕووداو و دۆخێکی نەخوازراودا، پەنا بۆ دادگاو بۆ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی
هەڵبژاردنەکانی عیراقی فیدراڵ و دامەزراوە فەرمییەکان ببەن و لە هەر ڕووبەڕووبوونەوەو
هێرش و تۆڵەکردنەوەیەکی کەسیی و کۆیی، خۆیان بەدوور بگرن.
٦- پابەندی تەواوی ڕێنمایی
و ڕێکارەکانی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی و شارەوانیی یەکە کارگێڕییەکان و بەڕێوەبەرایەتی
هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی و فەرمانگا پەیوەندیدارەکانی تایبەت بە هەڵمەتی هەڵبژاردنەکان
بن.
٧- پێویستە هەموو فەرمانگاکانی
حکومەت، هاوکار بن لە فەراهەمکردنی زەمینەیەکی یاسایی هاوبەش و هاوسەنگ بۆ بەڕێوەچوونی
پرۆسەکە بەبێ جیاوازیی، نابێت هیچ بانگەشەیەکی هەڵبژاردن لە فەرمانگا حکومییەکاندا
بکرێت و، نابێت هیچ کەلوپەل و کەرەستەیەکی ماڵیی و دارایی و شوێنێکی حکومەت بۆ بانگەشەی
هەڵبژاردنەکان بەکاربهێنرێت.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامهگهری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمهڵێك میدیاكاری سهربهخۆ هێنراوهته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وهك ههر كارێكی تری رۆژنامهوانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گهیاندنی ههواڵو زانیارییه بهخوێنهرانی بهشێوهیهكی خێراو گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 68 Today: 117 📊 Click Here