خوێندراوەتەوە: (1.4K)

ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق داوایكرد هێزەكانی توركیا لەهەرێمی كوردستان بكشێنەوەو دەشڵێت، پێویستە هێزەكانی توركیا لەباكوری عێراق و تەواوی هەرێمی كوردستان بكشێنەوە هاوشێوەی دەرچونی هێزە بیانییەكانی دیكە، بۆ بەرقەراربونی تەواوەتی ئەمن و سەقامگیری لەعێراقدا.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێكی نوسینگەكەی، قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق لەكاتی پێشوازیكردنی لەبەغدا لەئەنیل بورا ئینان باڵیۆزی توركیا لەعێراق، گفتوگۆیان لەبارەی پەیوەندییە دوو قۆڵییەكانی نێوان عێراق و توركیا‌و چۆنێتی پەرەپێدانی ئەو پەیوەندیانەیان كردوە.

لەڕاگەیەندراوەكەدا هاتوە، هەردولا جەختیان لەسەر ڕێگای گەشەپێدان كردوەتەوە بەو پێیەی پڕۆژەیەكی ستراتیژی میحوەرییە لەسەر ئاستی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی، هەروەها باسیان لەدۆسیەی كەمی ئاو كردوەو بەگرنگیان زانیوە چارەسەرێكی دادپەروەرانەی بۆ بدۆزرێتەوە بەشێوەیەك مافی ئاوی عێراق گەرەنتی بكات.

قەیس خەزعەلی دوپاتیكردوەتەوە،” پێویستە هێزەكانی توركیا لەباكوری عێراق بكشێنەوە هاوشێوەی دەرچونی هێزە بیانییەكانی دیكە، بۆ بەرقەراربونی تەواوەتی ئەمن و سەقامگیری لەعێراقدا”.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 178 Today: 1,404 📊 Click Here