خوێندراوەتەوە: (408)

دوای ئەوەی ئێوارەی
ئەمڕۆ ژمارەیەک هاوڵاتی کورد لەشاری عەفرینی رۆژئاوای کوردستان بەبۆنەی جەژنی
نەورۆزەوە ئاهەنگیان گێڕا‌و ئاڵای کوردستانیان هەڵکرد، لەلایەن ژمارەیەک هاوڵاتی
عەرەبەوە هێرشیان کرایەسەر و سوکاتییان پێکرا، بەهۆیەوە ئاسایشی عەفرین قەدەغەی
هاتوچۆی لە شارەکە راگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتیی
ئاسایشی عەفرین لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،” قەدەغەی هاتوچۆ لە کاتژمێر
08:00ی ئێوارەوە دەستپێدەکات و تاوەکو کاژێر 02:00ی بەرەبەیان بەردەوام دەبێت و ئەم هەنگاوە لەپێناو پاراستنی
یەکڕیزیی نیشتمانی و تەبایی نێوان پێکهاتەکانی سوریا نراوە “.

ئەوەشیخستەڕوو، رێکاری یاسایی بەرامبەر هەر کەسێک
دەگرێتەبەر کە سەرپێچیی بڕیارەکە بکات، ئەوەش بە مەبەستی چەسپاندنی یاسا و
پاراستنی ئاشتیی کۆمەڵایەتی.

هاوکات، ئاسایشی عەفرین داوای لە دانیشتوانی شارەکە کردوە رێز لە سیمبولە
نیشتمانییەکان بگرن و بەهاکانی برایەتی و پێکەوەژیان بپارێزن.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 128 Today: 2,671 📊 Click Here