لەسەر ڕێگای کەلار ناحیەی باوەنور نزیک گوندی تازەدێ ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و شۆفێرەکەی گیانی لەدەستدا.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان ڕایگەیاند، لەنزیک گوندی تازەدێ ئۆتۆمبێلێکی جۆری (فورد فیکو) بەئاراستەی ناحیەی باوەنور ڕۆیشتووە، کۆنترۆڵی لەدەستداو وەرگەڕا، بەهۆیەوە شۆفێرەکەی لەدایک بووی ساڵی ١٩٩٦ گیانی لەدەستدا.
ڕاشیگەیاند، تەرمەکەی لە پزیشکی دادی قەزای کەلارە و تیمی هاتووچۆ گەیشتونەتە شوێنی ڕووداوەکە و لێکۆڵینەوەیان لە ڕووداوەکە دەستپێکردوە بەمەبەستی زانینی هۆکار و چۆنیەتی ڕووداوەکە.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.
