رێگای سەرەکی کانی وەتمان- دوکان بەهۆی باران و لافاوێکی زۆرەوە دووچاری ئاستەنگی زۆر بوە و مەترسی بۆ سەر شۆفێرانی رێگاکە دروستبوە و ژمارەیەکی زۆری ئۆتۆمبێل لەمەترسی ڕێگاکە وەستاون و ناتوانن بڕۆن.
بە پێی ئەو زانیاری و ڤیدیۆیانەی خەڵکی ناوچەکە و شۆفێران بۆ یان ناردوە، بە هۆی زۆری باران بارین و لافاوەوە ئاستەنگی هاتوچۆ لەسەر ڕێگای کانی وەتمان دووکان لە (ناو سەنتەری ناحیەی خەلەکان و گوندەکانی شێخ عوبێد و فریزەڵە و ڕوبار) مەترسییەکی گەورەی هاتوچۆ دروستبوە و رێگاکە بە شێوەیەک بەرتەسک بوەتەوە کە شۆفێران بە زەحمەت دەتوانن هاتوچۆ بکەن.
یەکێک لەو کەسانەی قسەی بۆ کردوە باسی ئەوەیکرد کە دۆخەکە بە جۆرێک زەحمەتە و ئاستەنگ دروستبوە کە شۆفێران ناتوانن بە ڕێگاکەدا بڕۆن و ناچاربوون لە لێواری شەقامەکان بوەستن و مەترسی ئەوەیان لەسەرە کە لافاو زیانی گەورەیان پێ بگەیەنێت.
ئەو کەسانەی قسەی لەگەڵ کردوون داوا دەکەن بە زویی تیمەکانی فریاگوزاری بەدەم دۆخەکەوە بچن و فریای ئەو کەسانە بکەون کە ئاستەنگی هاتوچۆیان بۆ دروستبوە و پێش داهاتنی شەو ئاسانکارییان بۆ بکرێت بۆ دەرچونیان لە سنورەکە.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.
