French President Emmanuel Macron attends a video conference meeting with African Union officials following the ACT-A initiative to coordinate a global and united response to the coronavirus disease (COVID-19) pandemic, at the Elysee Palace in Paris, France, February 17, 2021. REUTERS/Gonzalo Fuentes/Pool
خوێندراوەتەوە: (1.6K)

سەرۆكی فەرەنسا بە سەركردەكانی ئەورووپای وتووە، دەبێ وریای ئەوە بین ئەمریكا خیانەت لە ئۆكرانیا و سەرۆكەكەی نەكات. گۆڤاری دیر شپـیغل-ی ئەڵمانی، ڕاپۆرتێكی بڵاو كردووەتەوە و تیایدا باسی لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیی نهێنی كردووە لە نێوان سەركردەكانی ئۆكرانیا و ناتۆ، تیایدا تاوتوێی دانوستانەكانی ئاشتییان لەنێوان ڕووسیا و ئۆكرانیا بە سەركردایەتیی ئەمریكا كردووە. بەپێی ڕأپۆرتەكە هەریەك لە سكرتێری ناتۆ و سەرۆكی یەكێتیی ئەورووپا و ڕأوێژكاری ئەڵمانیا، سەرۆكی وڵاتانی فەرەنسا و ئۆكرانیا، سەرۆكوەزیرانی وڵاتانی ئیتاڵیا و پۆڵەندا و ژمارەیەك سەركردەی دیكە لە پەیوەندییەكەدا بەشدار بوون. گۆڤارەكە ئاشكرای كردووە ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەرەنسا وتوویەتی: ئەگەری زۆری ئەمریكا لە بابەتی خاكدا خیانەت لە ئۆكرانیا بكات بەبێ ئەوەی ڕوونكردنەوەی تەواو لەبارەی ئەو گرەنتییە ئەمنیەو ەبكات كە باسی دەكات. هەروەها ماكرۆن ڕأیگەیاندووە: مەترسییەكی گەورە لەسەر ڤۆلۆدیمێر زیلینیسكی، سەرۆكی ئۆكرانیا هەیە و پێویستە لەم ڕۆژانەی داهاتوودا زۆر وریا و ئاگادار بێت. چونكە ئەمریكییەكان یاری بە ئەو و بە ئێمەش دەكەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 29 Today: 1,270 📊 Click Here