خوێندراوەتەوە: (1.2K)

محەمەد حەكیم، ئەندامی مەكتەبی سیاسی كۆمەڵ و كاندیدی ئەو حزبە بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دەڵێت، كۆمەڵ ناچێتە دیزانی هەڵبژاردنەوە. محەمەد حەكیم، كاندیدی ژمارە یەكی كۆمەڵ لە بازنەی سلێمانی، رایگەیاند، دیزانكردن لە هەڵبژاردندا خیانەتە لە میللەت، چونكە خواستی میللەت بۆ هەڵبژاردنی نوێنەرانی وەلا دەنێت و لە بەرانبەردا دیزاین ئەنجام دەدرێت، بۆیە ئێمە بەشدار نابین لە دیزانیدا. نوێنەرەكەی كۆمەڵ دەشڵێت، ئێمە حزبێكی ئیسلامین و چاكەخوازین، بۆ ئێمە نیە بەشداربین لە دیزانی هەڵبژاردندا، لە بەرانبەردا دەمانەوێت هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد و دوور لە ساختەكاری و دیزاین بەڕێوەبچێت، چونكە ئەوە مافی مللەتە و ساختەكاری و دیزاینیش ئەو مافە لە میللەت وەردەگرێتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 18 Today: 69 📊 Click Here