خوێندراوەتەوە: (8.1K)


میدیای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند كه له چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا دانپێدانانی گرووپێكی لاله‌زار بڵاوده‌كرێته‌وه، ده‌شڵێت: “به‌نیازی پیلانگێڕی و كوده‌تا بوون”.

رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ كه یه‌كێكه له میدیا فه‌رمییه‌كانی یه‌كێتی له فه‌یسبووك نووسیویه‌تی: “له چه‌ند سه‌عاتی داهاتوودا دانپێدانانی گرووپێكی لاله‌زار بڵاوده‌كرێته‌وه كه به‌نیازی پیلانگێڕی و كوده‌تا بوون”.

رۆژنامه‌كه ده‌ڵێت: “پیلانه‌كه‌ش ته‌نیا بۆ سلێمانی دانه‌ڕێژراوه، به‌ڵكو ئامانجه‌كه‌یان فراوانتر بووه و به‌نیاز بوون له سلێمانی، هه‌ڵه‌بجه، ئیداره‌كانی گه‌رمیان و راپه‌ڕین له حكومه‌ت هه‌ڵبگه‌ڕێنه‌وه”.

كوردستانی نوێ راشیگه‌یاندووه كه گرووپه‌كه‌ی لاله‌زار پیلانیان هه‌بووه “ده‌ست به‌سه‌ر داموده‌زگاكانی حكومه‌ت و ئیداره‌ی سلێمانیدا بگرن”.

ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه شه‌وی پێنجشه‌ممه له‌سه‌ر هه‌ینی 21 له‌سه‌ر 22ی ئابی 2025 هێزێكی ئه‌منی له سلێمانی له هۆتێل لاله‌زار نزیكبوونه‌وه بۆ ده‌ستگیركردنی لاهور شێخ جه‌نگی و چه‌ند به‌رپرسێكی تری به‌ره‌ی گه‌ل، دوای چوار كاتژمێر رووبه‌ڕووبوونه‌وه، بەیانی رۆژی هه‌ینی میدیاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەستگیرکردنی لاهور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل و پۆڵاد شێخ جەنگی و ئاسۆ شێخ جەنگی و رێبوار حامی حاجی غالی و چەند کەسێکی دیکەی راگەیاند، دواتریش پێكدادانه‌كان راگیران. به‌هۆی شه‌ڕه‌كه‌وه چه‌ندین كه‌س له هه‌ردوولا كوژران و برینداربوون.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 46 Today: 1,924 📊 Click Here