خوێندراوەتەوە: (950)

فەرماندەی گشتیی هەسەدە ئاشكرایكرد، بەشداریکردنی لەکۆڕبەندی مێپس لەدهۆک، گرنگ و دەستپێکی پڕۆسەیەکی نوێیەو دەڵێت، لەپەیوەندییەکانمان لەگەڵ باشور دەبێتە دەستپێکێکی نوێ و پێشکەوتن دروست دەبێت.

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لەنوێترین چاوپێکەوتنی ڕایگەیاند، بەشداریکردنی لەشەشەمین کۆڕبەندی مێپس لەشاری دهۆک، پەیوەندییەکانی ڕۆژئاواو باشوری کوردستان، پڕۆسەی نوێی ئاشتی لەباکوری کوردستان و تورکیا، تێکەڵبوونی هێزەکانی هەسەدە لەناو سوپای سوریاداو چەندین پرسی دیكەی بردە قۆناغێكی نوێوە.

مەزڵوم عەبدی بەگرنگییەوە باسی لەسەردانەكەی بۆ هەرێم كردووتی،”دەستپێکی پڕۆسەیەکی نوێیەو بەرپرسانی هەرێمی کوردستان بەگەرمی پێشوازییان لێ کردوە.

فەرماندەی گشتیی هەسەدە ئەوەشی خستۆتەڕوو،ئامادەبونی لەکۆڕبەندەكە بۆ باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا گرنگ بوو وتی، پێمان وایە ئەمە لەپەیوەندییەکانمان لەگەڵ باشور دەبێتە دەستپێکێکی نوێ و پێشکەوتن دروست دەبێت”.

لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبونەوەکانی لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان، فەرماندەی گشتیی هەسەدە، وتویەتی،” ئەمە یەکەمجار نەبوو چاومان بەبەرپرسانی هەرێمی کوردستان بکەوێت، درێژەی سەردانەکانی پێشوو بوو.

عەبدی لەدرێژەی چاوپێكەوتنەكەیدا وتویەتی،” یارمەتیی باشوری کوردستان بۆ ڕۆژئاوا گرنگە، لەسەر ئەمە قسەمان کردوەو بەگشتی بابەتەکانی دیالۆگ و ئاشتی، ئەو شتانەی کە گرنگییان بۆ ڕۆژئاوا هەیەو گرنگییان بۆ باکوری سوریا هەیە، گرنگییان بۆ کورد بەگشتی هەیە، لەسەر هەموویان قسەمان کرد. ئەنجامە گشتییەکان ئەرێنی بون.”

لەبارەی پەیوەندییە ئابورییەکانی باشورو ڕۆژئاوای کوردستان، مەزڵوم عەبدی باسی لەوەكردوە، بۆ ئەوەی پەیوەندی و هاتوچۆ زیاتر بەهێز ببن، بەگشتیش زیاتر لەدەروازەی سێمێلکا، لەپڕۆسەی دوبارە بنیادنانەوەی سوریاو بابەتە ئابورییەکاندا پێویستە ڕۆڵێکی گرنگی باشوری کوردستان هەبێت، ئێمە دراوسێی یەکترین، برای یەکترین. نەک تەنیا بۆ باشوری کوردستان، بەڵکوو بۆ کوردانی باکورو کوردانی دیاسپۆراش، بۆ ئەوەی بێن و ئەوانیش لەکارەکانی دوبارە بنیادنانەوە بەتایبەت لەباکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕۆڵێکی بەهێزتر بگێڕن، ئێمە لەسەر ئەم بابەتانە وەستاین”.

ئەمە لەكاتێكدایە، مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات(هەسەدە) بەشداری لەسێیەمین ڕۆژی شەشەمین کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (مێپس25) لەشاری دهۆک کردو وتارێکی پێشکەش کرد.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامهگهری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمهڵێك میدیاكاری سهربهخۆ هێنراوهته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وهك ههر كارێكی تری رۆژنامهوانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گهیاندنی ههواڵو زانیارییه بهخوێنهرانی بهشێوهیهكی خێراو گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 90 Today: 332 📊 Click Here