خوێندراوەتەوە: (1.5K)

بڕیارە لە هەفتەی
داهاتودا مامۆستایانی لادراوی وەزارەتی پەروەردە خۆپیشاندان
و مانگرتن لەشاری هەولێر دەستپێبکەن و خێوەت لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیراندا
هەڵبدەن، داواکاری سەرەکیشیان گەڕانەوەیە بۆ سەر کارەکانیان.

شاباز ناسر، نوێنەری وانەبێژانی لادراو لە سلێمانی، لەلێدوانێکی میدیاییدا
ئاماژەی بەوەکرد،” خۆپیشاندانەکە بە بەشداری مامۆستایانی لادراو لە سەرجەم
پەروەردەکان لە سلیمانی و هەولێر و دەوروبەریان بەڕێوەدەچێت بۆ گەیاندنی
داواکارییەکانمان “.

ئەوەشیخستەڕوو،” ئامادەکاری
کراوە بۆ دابینکردن و هەڵدانی خێوەت و مانگرتن لە خواردن و خواردنەوە “.

نوێنەری وانەبێژانی لادراو باسی لەوەشکرد،” داواکارییەکانمان
خستۆتە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران و خۆی لە دامەزراندن و گەڕانەوە و پیدانی گرێبەست
دەبینێتەوە “.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 176 Today: 2,042 📊 Click Here