خوێندراوەتەوە: (1.0K)

مارک
ساڤایا، نێردەی تایبەتیی دۆناڵد ترەمپ بۆ عێراق لەپەیامێکدا
بە زمانی کوردی پیرۆزبایی لەهەردوو گەلی عێراق و تورکیا دەکات بەبۆنەی واژۆکردنی
گرێبەستێک بۆ بەڕێوەبردنی ئاو لەنێوانیاندا.

مارک
ساڤایا لەپەیامەکەیدا کە لە سەکۆی (ئێکس) بڵاویکردوەتەوە، ئاماژەی
بەوەکردوە،” دەستخۆشی
لە حکومەتی عێراق دەکەم و ئەو رێککەوتنە بەرز دەنرخێنم کە لەنێوان کۆماری عێراق و
کۆماری تورکیادا واژۆ کراوە بۆ چارەسەرکردنی کێشە بەردەوامەکانی بەڕێوەبردنی ئاو
لەنێوان هەردو وڵات‌دا “.

ئەوەشیخستەڕوو،”
ئەم رێککەوتنە هەنگاوێکی بەرچاوە بۆ بەرزکردنەوەی هاوکارییەکانی ناوچەکە و
دەستەبەرکردنی دەستڕاگەیشتنێکی بەردەوام بە سەرچاوە ئاوییە گرنگەکان کە گرنگن بۆ
بژێوی ژیانی ملیۆنان عێراقی ئه‌وانه‌ى بەهۆی وشکەساڵی و کەميی ئاوەوە زیانیان
بەرکەوتووە “.

نێردەی
ترەمپ دەڵێت، ئەمریکا پابەندی بەهێزی خۆی بۆ پشتگيرى له عێراق و گەلەکەی
دووپاتدەکاتەوە لەپێناو سەقامگیريی زیاتر و خۆشگوزەرانی و ژینگەیەکی بەردەوامدا.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 147 Today: 1,752 📊 Click Here