سبەی دابەشكردنی نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتیانی هەرێم بەردەوامەو سبەینێ نەوتەكە لەچەند گەڕەكێكی قەزای دەربەندیخان دابەشدەكرێت.
لیژنەی سوتەمەنی سەر بەقایمقامیەتی قەزای دەربەندیخان، لەئاگادارییەكدا بڵاویكردەوە، سبەینێ یەكشەممە 23-11-2025، دەستدەكرێت بەدابەشكردنی نەوتی سپی ماڵان بەسەر دانیشتوانی گەڕەكەكانی (كانی توو – سەرا- گەڕەكی سیروان كەمپی خوار)، دابەشكردنی نەوتەكەش لەڕێگەی عەدادەوە دەبێت.
بەپێی بڕیارێكی حكومەتی هەرێم، هەر خێزانێك بڕی 200 لیتر نەوتی پێدەدرێت بەنرخی 104 هەزار دینار.
ئەمە لەكاتێكدایە، لەگەڵ هاتنی وەرزی زستان حكومەتی هەرێم یەك بەرمیل نەوت بە 104 هەزار دینار بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشدەكات.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.
