هەردوو فراکسیۆنی نەوەی نوێ ڕایدەگەیەنن، پرۆژەیەکی تۆکمەیان ئامادەکردوە بۆ چارەسەری یەکجارەکیی کێشەی موچەو داهاتی هەرێم و ئالیەتی چاودێریی ئەو داهاتە لە یاسای بودجەدا.
جوڵانەوەی نەوەی نوێ بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ هەینی دەستەی بەڕێوبردنی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەگەڵ فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان کۆبوەوە، تێیدا باس لە چۆنیەتیی چارەسەری دۆخی هاوڵاتییان و موچە و شێوازی چاودێریی دەسەڵات و حکومەت لە داهاتودا کرا.
ئەوەشیخستەڕوو، هەروەک لە کۆبونەوەکەدا باس لە کۆمەڵێک هەنگاو و رێکار کرا، لەوانە هەردوو فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە هەرێم و لە بەغداد دەیگرنەبەر کە پرۆژەیەکی تۆکمە لەخۆدەگرێت بۆ چارەسەری یەکجارەکیی کێشەی موچەو داهاتی هەرێم وئالیەتی چاودێریی ئەو داهاتە لە یاسای بودجەدا.
بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان بریاریاندا جوڵانەوەکە و سەرۆکی جۆڵانەوەکە لە زیندانەوە هەر بریارێک بدات ئەوە هەمووان پابەند دەبن پێیەوە.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.
