خوێندراوەتەوە: (7.5K)

_

هاتووچۆی سلێمانی دەڵێت: رۆژی پێنجشەممە کامێراکانی رێگای نێوان سلێمانی – تاسڵوجە دەکەونە کار.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی رایگەیاندووە، “رۆژی پێنجشەممە 28ـی 8ـی 2025، کاتژمێر 10:00ـی سەر لەبەیانی کامێراکانی رێگای نێوان سلێمانی – تاسڵوجە و بە پێچەوانەوە (کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەوی) دەکەونە کار و تۆمارکردنی سەرپێچی تیژڕەوی بە سیستەمی One Point و بەپێی ئەو خێراییانەی کە لە هێماکانی هاتووچۆی تەنیشت ڕێگاکە دانراون تۆمار دەکات.”

سەبارەت بە ڕێگای نێوان سلێمانی – وارماوا، لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئەو رێگایەش بەهەمان شێوە کامێراکان دانراون لە هەمان رۆژدا سزای سەرپێچی خێرایی تۆمار دەکەن بە سیستەمی Point to Point بەپێی ئەو خێراییانەی دیاریکراوە لە ڕێگەی هێماکانی هاتووچۆوە.”

هاتووچۆی سلێمانی دەشڵێت: ماوەی لێبووردن لە کامێراکانی خێرایی (حدود التسامح) بۆ ئۆتۆمبێلی بچووک (5) کیلۆمەترە وە بۆ بارهەڵگر (3) کیلۆمەترە. 

سەبارەت بە میکانیزمی تۆمارکردنی سەرپێچی تیژڕەوی لەو کامێرایانەی بە سیستەمی Point to Point کار دەکەن، تێکڕای خێرایی لە هەموو کامێراکان هەژمار دەکرێت.

بۆ نموونە لە نێوان دوو کامێرا پێویستە شۆفێر بە خێرایی ڕیگەپێدراو کە دیاریکراوە شۆفێری بکات بە پێچەوانەوە سزای دیاریکراو دەدرێت.

هەروەها لەنێوان کامێراکانی دیکەدا ئەگەر شۆفێر لەسەر تیژڕەوی بەردەوام بوو هەمان سزا دووبارە دەیگرێتەوە. 

هەر بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، میکانیزمی سەرپێچی تۆمارکردنی تیژڕەوی لە کامێراکان بەپێی فەرمانی وەزارەتی ناوخۆ ڕێکخراوە، واتا سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆ لە هەرێمی کوردستان بە یەک سیستەم کاردەکەن بێ جیاوازی لەو شەقام و ڕێگایانەی ناوەوە و دەرەوەی شارەکان لە هەرێم کە کامێراکانی تیژڕەوی تیادایە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 67 Today: 2,575 📊 Click Here